37
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە، هاوکات، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما نزیکببنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 36 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 17 پلەی سیلیزییە.