زووم..
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، دوور نییە پەکەکە بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ راگەیاندنی پێشوەخت کۆنگرەى خۆی بۆ چەکدانان ببەستێت.
سەزایی تەمەللی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەمیانەى چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی تەلە بیر، سەبارەت بە وادەى بەستنى کۆنگرەى پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، گوتی: کۆنگرەى پەکەکە، کۆنگرەیەکی ئاسایی نییە تاکو بە ئاشکرا و بە دەهۆڵ و زوڕنا بچن لە هۆڵێک کۆنگرە ببەستن و مەترسییەکان و هەلومەرجی دۆخەکە وادەخوازێت بە شێوەیەکی نهێنی کۆنگرەکە ئەنجام بدەن.
لە درێژەى گوتەکانیدا بریکاری سەرۆکی دەم پارتی راشیگەیاند، رەنگە بە شێوەیەکی لەناکاو پەکەکە کۆنگرەى خۆی ببەستێت و راگەیەنراوی خۆی لەسەر کۆنگرەکە بڵاوبکاتەوە.
لە 27ـى شوبات شاندی ئیمراڵی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ رایگشتی خوێندەوە کە داوایکردبوو پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانان ببەستێت.