39
زووم..
پارێزگاری کرماشان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، ئەوەش بەمەبەستی داڕشتنی پلان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنە لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئابووری، تەندروستی و ئەکادیمی و کشتوکاڵیدا.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی باختەر، ئەم سەردانە دەرفەتێک بووە بۆ کردنەوەی دەرگای نوێی پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان دوو ناوچەی هاوسنوور کە هاوبەشی فەرهەنگی، زمانی و مێژوویین.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکە، تاوتوێکردنی رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی و ئابوورییە لەڕێی دەروازە سنوورییەکانی وەک شۆشمێ و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کردنەوەی دەروازەی سازان.
هەروەها باس لە هاوکاریی فەرهەنگی، زانستی و زانکۆیی، تەندروستی و گەشتیاری و تەندروستی، پیشەسازی بچووک و مامناوەند و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی کرا.