68
زووم…
جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق دەڵێت، بەهۆى ئەو سیاسەتانەى بانکى ناوەندیى عێراق گرتوویەتییەبەر، توانراوە جیاوازى نێوان بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لەنێوان بانکى ناوەندى و بازاڕى رەش کەمبکرێتەوە، ئامانجیشمانە ئەو جیاوازییە کەمتر بکەینەوە.
عەماد حەمەد، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاندووە، عێراق یەدەگێکى باشى دراوى هەیە، ئەوەش پاڵنەرە بۆئەوەى بەهاى دینار بەهێزبێت، هەروەها، سنووردارکردنى مەزادى دۆلار و سەپاندنى چاودیرى توندى بانکەکان هۆکارێکى دیکەن بۆ بەرزبوونەوەى بەهاى دینار.
هەروەها دەڵێت، زیادکردنى رێژەى سوودى بانکى و ئاسانکاریى رێکارە گومرگییەکان بۆ هەناردەى کاڵا رۆڵى بەرچاویان بینیوە لەسەر بەرزکردنەوەى بەهاى دینار، گفتوگۆکانى نێوان ئەمریکا و ئێرانیش کاریگەریى ئەرێنى هەبووە.