زووم..
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێک لە کەنەدا، کەسێک بە ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو خەڵکدا و بەو هۆیەوە چەند کەسێک گیانیانلەدەستداوە.
پۆلیسی کەنەدا ژمارەی قوربانییەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکانی میدیاکانی کەنەدا، پێنج بۆ 10 کەس بەهۆی رووداوەکە گیانیان لە دەستداوە و 12 کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی کەندا دەڵێت، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێک لە شاری ڤانکوڤەر، کە تایبەت بووە بە رەوەندی فلیپینی لەو وڵاتە بە ناوی رۆژی “لاپو لاپو” ئۆتۆمبێلێکە خۆی کردووە بەناو ئاهەنگگێراندا و چەندین کەسی شێلاوە.
تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی کەنەدا ناسنامەی تۆمەتبارەکە و ژمارەی قوربانییەکانیان بڵاونەکردوەتەوە. بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدۆیانەی لە کاتی رووداوەکە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی لەسەر زەوی کەوتوون، لە یەکێک لە گرتەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.