39
زووم..
بە گومانی ژەهراویبونیان لە سێوازی لە باکووری کوردستان 53 خوێندکاری زانکۆ رەوانەى نەخۆشخانە کران.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە بەشی ناوخۆیی کچان سەربە زانکۆی سێواز، لەپاش خواردنی نانی ئێوارە، 53 خوێندکار باری تەندروستیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدان.
دوای رووداوەکەش، لایەنی پەیوەندیدار و تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر خواردنی بەشە ناوخۆیی کچان کردووە، کە بووتە هۆی تێکچونی باری تەندروستی 53خوێندکاری زانکۆکە.