زووم…
گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتاییهات، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران دەڵێت، دانوستانی ئەمڕۆ ناڕاستەوخۆ بووە، شاندی هەردوولا دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان بۆ راوێژکردن سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانوستانەکە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی گوتووە، گفتوگۆکانی ئەمڕۆ جدیتربوون و باسیان لە چەند وردەکاری و بابەتێکی تەکنیکی کردووە، ئامادەبوونی پسپۆڕانیش بۆ دانوستانەکە بەسوود بووە.
دەشڵێت، بەشێوەی نووسراو و ناڕاستەوخۆ بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، گەشبینن بەڵام بە وریاییەوە لە دانوستانەکان دەچنە پێشەوە، هەندێک بابەتیش هەن پێویستە هەردوولا لەبارەیانەوە بگەنە لێکتێگەیشتن.
گوتیشی، رەنگە شەمەی داهاتوو لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا کۆببێتەوە، عومانیش شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری دەکات.
لە لایکەی دیکەوە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی لوبنان و نێوەندگیری دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، سێی مانگی داهاتوو، گەڕی چوارەمی دانوستان لە عومان بەڕێوەدەچێت.