37
ئەمڕۆ زاخۆ بەبێ هاندەر میواندارى دیالە دەکات، قووە جەوییە و زەوراش بەجیا یارى دەکەن.
ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە بە یارى نێوان هەردوو یانەى قاسم و قووە جەوییە کێبڕکێکانى هەفتەى 30ى خولى ئەستێرەکانى عێراق دەستپێدەکەن.
لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکى شەویش، یانەى زاخۆ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى دیالە دەکات.
هاندەرانى زاخۆ ناتوانن ئامادەى یارییەکە بن، لەبەرئەوەى سزادراون بەهۆى رووداوەکانى یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەى نەورۆز لە یاریگاى نێودەوڵەتى نەورۆز، تا ئەو کاتەى بڕیارى کۆتایى دەدرێت.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکى دیکەدا، هەردوو یانەى زەورا و نەفتى بەسرە رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە ئێستادا زەورا بە 61 خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە، شورتەش بە یارییەک کەمتر و بە 28 خاڵ لە پلەى دووەمدایە، زاخۆش لە پلەى سێیەمدایە و 53 خاڵى هەیە.