222
زووم..
سەرچاوەیەکی بەشدار لە شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت بە زوومی راگەیاند، سبەی لە شارى سلێمانى پێشوازى لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن.
سەرچاوەکە دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی دەکرێت، گفتوگۆ لەبارەى میکانیزمی دابەشکردن و بەرکەوتەی هەردوو لایەن لە کابینەی داهاتووى حکومەت دەکرێت.
ئەو دەڵێت، دەبوو هەفتەى رابردوو ئەم کۆبوونەوەیە بکرایە، بەڵام بەهۆى دیداری یەکێتی دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.