39
زووم..
راپۆرتێکی نوێی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە ساڵی رابردوو حەوت هەزار و 435 پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان ئەنجامدراوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا پێشێلکارییەکان بریتین لە کوشتنی هاوڵاتییان مەدەنی و ئەندامی پارتە سیاسییەکان، کوشتنی منداڵ و ژنان، سەپاندی قەیوم، دەستگیرکردن و خستنەزیندان، گواستنەوەی زۆرەملێی زیندانیان، سەپاندنی گۆشەگیریی بەسەر زیندانیان، لەگەڵ دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان.
لە ماوەى ساڵێکدا حەوت قەیوم لەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا دانراوە، دوو هەزار و 14 کەسیش دەستگیرکراون کە 108ـیان مناڵن، 52ژن بە دەستی پیاوان بوونەتە قوربانی.