29
زووم..
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریدا بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ناردووە، داوای لێکردووە بەشداری لە لوتکەی عەرەبی بکات کە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.ی
ئاژانسی فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع پێشوازی لە شاندێکی عێراقی کردووە بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری.
شەتری نامەیەکی سودانی گەیاندووەتە شەرع بۆ بەشداری لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ـی ئایاری داهاتوو لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەبچێت.
هەروەها هەردوولا رێکەوتوون لەسەر میکانیزی کاری هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی دەروازەی سنووریی وەلید لەسەر سنووری سوریا و عێراق.