زووم..
دەستەی باڵای حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ حەجی بازرگانی بوونی نییە و هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت حەج بکات.
دەستەی باڵای حەج و عومرە لەبارەی حەجی ئەمساڵ هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، کە بە هیچ شێوەیەک حەجی بازرگانی بوونی نیە، لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا هەواڵ لەلایەن کۆمپانیای وەهمی و کەسانێکەوە لەبارەی بوونی حەجی بازرگانی بڵاودەبێتەوە، بەڵام تەواوی ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە.
دەشڵێت، لایەنی فەرمی عێراق کە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە، بەرپرسیارە لە پێدانی مۆڵەتی حەج و ڤیزە بۆ عێراقییەکان، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت حەج بکات.
دەستەکە باسی لەوەشکردووە، پشکی عێراق بۆ حەجی ئەمساڵ دیاریکراوە و لەڕێگەی دەستەکەیانەوە بە تیروپشک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە و ئەوانەی ناویان دەرچووە دەتوانن بەشداری مەراسیمی حەجی ئەمسال.