27
زووم..
لە رۆژاڤای کوردستان کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد بۆ راگەیاندنی رەشنووسی هاوبەشی لایەنەکان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە لە ئێستادا بە بەشداری زیاتر لە 400 کەسایەتیی رۆژاڤا و باشوور و باکوور و ناوچەکانی دیکەی سوریا لە شاری قامیشلۆ بەرێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە تەنها رۆژێک دەخایەنێت، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتەی دەستپێک دەخوێنێتەوە، دواتر گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی یەکگرتووی کوردی دەکرێت، بە راگەیەنراوێک کۆتایی بەکارەکانی دەهێنێت.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژاڤا بە زوومی راگەیاندبوو، پەیەدە و ئەنەکەسە لەبارە کۆنفرانسەکە رێککەوتن و هەریەکەیان بە 130 ئەندام بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
بۆ روماڵی کۆنفرانسەکەش زیاتر لە 60 کەناڵ و ناوەندی راگەیاندن و نزیکەی 200 رۆژنامەنوسی کوردی و بیانی بانگهێشتکراون.