61
زووم..
پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندێکی گرنگی شارستانیەت و خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندی بیناسازییە، بەڵام رووبەڕووی مەترسی بومەلەرزە بووەتەوە.
ئەم پارێزگایە دەکەوێتە سەر پشتێنەی بومەلەرزەی زاگرۆس، ئەمەش وایکردووە شوێنەوارە مێژووییە دێرینەکانی لە بەردەم هەڕەشەی لەناوچووندابن.
پسپۆران هۆشداری دەدەن کۆنی بیناکان، داخورانی کەرەستەکان و نەبوونی رێوشوێنی پێویست بۆ بەهێزکردنیان، بەرگرییان لە بەرامبەر بومەلەرزەدا کەمکردووەتەوە.
بومەلەرزەکانی رابردوو نیشانی دەدات، پشتگوێخستنی ئەم مەترسییە دەکرێت ببێتە هۆی کارەساتی قەرەبوونەکراو، بەگوێرەی خەملاندنەکانی ناوەندی زەویناسی ئێران لە دوایین بومەلەرزەی کرماشان زیاتر لە سێ هەزار لەرزین روویداوە.