72
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان هەور بێ و باران ببارێت، هەروەها کەشناسیى عێراقیش پێشبینیدەکات رۆژانى داهاتوو باران ببارێ و پلەکانى گەرما زیاتر نزم ببێتەوە.
کەشناسی پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە بووسکە و تاوە بارانی کورتخایەن، بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەڕین.
کەشناسی پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو پلەی سیلیزى بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.
هەروەها، کەشناسیى عێراقیش پێشبینیکردووە، رۆژانى داهاتوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان باران و هەورە برووسکە بێ و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم ببێتەوە.