زووم..
وەزارەتى تەندروستیی حکومەتى هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، چەند رێنمایییەکی تایبەت بەو نەخۆشییەوە جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەى نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستى چەند رێنماییەک دەرکراون ئەوەش بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیە، لەوانەش سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
هەروەها داوای پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت لەبەربکەن و دەبێ ئاژه‌ڵ ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی چاره‌سه‌ر كرابێت به رشاندن و قڕكه‌ر.
بەگوێرەى نوسراوەکەى وەزارەتی تەندروستى پێویستە دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ شوێنه‌كه پاكبكرێتەوە و هاووڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن.