زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور بێ و باران ببارێت، هەروەها کەشناسیى عێراقیش پێشبینیدەکات رۆژانى داهاتوو باران ببارێ و پلەکانى گەرما زیاتر نزم ببێتەوە.
کەشناسی پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزوخۆڵ لە کەشدا، هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی پێشبینیشدەکات، سبەێنێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە بووسکە و تاوە بارانی کورتخایەن، بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەڕین.
کەشناسی پێشبینیدەکات، سبەینێ پلەکانی گەرما دوو پلەی سیلیزى بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.
هەروەها، کەشناسیى عێراقیش پێشبینیکردووە، رۆژانى داهاتوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان باران و هەورە برووسکە بێ و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم ببێتەوە.