زووم..
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هەرێمی کوردستان لە فەتوایەکی نوێ‌دا رایگەیاند، لە کاتی سەیراندا نوێژکردن لە دەشت و سەیرانگەکان نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی و نوێژی هەینی لە دەرەوەی مزگەوت بەتاڵە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هه‌ر که‌سێک له دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، که‌واته پێویسته یان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هەینی گەشت نه‌کات و بیخاته پاش نوێژه‌که، یان له رێگادا له مزگه‌وتێک که مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه، به‌شداری رێوڕەسمی نوێژی هەینی بکات.
ئەنجومەنى فەتوا دەشڵێت، یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی نوێژی هه‌ینی، پێویسته له مزگه‌وتێکدا بێت، که له‌ناو ئاوه‌دانی بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گرووپێک بۆ خۆیان له‌ده‌شت و نوێژی هەینی بکەن، ئه‌گه‌ر کردیان نوێژه‌که‌یان به‌تاڵە.
دەشڵێت، پێویسته هه‌روه‌ك چۆن موسڵمانان گرنگی ده‌دەن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له ژینگەی جوانى كوردستان.