144
زووم..
لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش گوتەبێژی بەرەی گەل رایگەیاند، لەبارەى چەند پرسێکی هەستیاری پەیوەست بە گوزەرانی هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و ئەو پێشهات و گۆڕانکارییە نوێیانەی لە ئارادان گفتوگۆیان کردووە.
بەختیار شاوەیس، گوتەبێژی بەرەی گەل لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ زووم راشیگەیاند، کۆمەڵێک پرسیان لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تاوتوێکرد، کە گرنگترینیان یەکدەنگیی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتین بەتایبەت لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.