زووم…
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زوومی راگەیاند، نزیكەی دوو هەفتەیە تۆماركردنی سوودمەندبووانی هەژماری من لە سلێمانی خێراتر بووە و پێشتر لە رۆژێكدا كەمتر لە 10 مووچەخۆر خۆیان تۆمار دەکرد، بەڵام ئێستا ژمارەکە زیاترە لە 100 كەس لە رۆژێکدا.
سەرچاوەکەی زووم ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای نوسراوی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانەوە داوا دەكرێت، كە فەرمانبەران و مامۆستایان فۆڕمی هەژمای من پڕبكەنەوە و زۆرترین فەرمانبەرییش کە هەژماری من پڕدەکەنەوە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانین.
سەرچاوە دەشڵێ، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانیش دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا رێژەکە کەمە.
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکەی زووم، ئەگەر پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا مامۆستا و فەرمانبەرەكانی خۆیان تۆمار بكەن هەژماری من لە سلێمانی رێژەكەی زۆر بەرزدەبێتەوە.
هەروەها رێژەی تۆمارکارانی هەژماری من لە سلێمانی لە سەدا 40 و لە هەولێر و لە دهۆك لە سەدا 98ـــە.