بەهۆى پێکانەکەیەوە کاماڤینگا تا کۆتایى ئەم وەرزە دووردەکەوێتەوە و ئەگەریش هەیە ئەلابا بەشدارى کلاسیکۆ نەکات.
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئیدواردۆ کاماڤینگاى یاریزانى یانەکەى تووشى پێکان بووە بە پچرانى تەواوەتى ریشاڵى ماسولکەى رانى چەپى لە یارییەکەى بەرامبەر خیتافى.
یانە مەدریدیەکە ماوەى دوورکەوتنەوەى کاماڤینگاى ئاشکرانەکردووە، بەڵام بە گوێرەى راگەیاندنەکان تا کۆتایى ئەم وەرزە دووردەکوێتەوە و بەشدارى جامى جیهانى یانەکانیش ناکات.
لەلایەکى دیکەوە، داڤید ئەلابا لە هەمان یاریدا بەهۆى ئازار لە قاچى چەپیدا، نەیتوانى درێژە بە یاریکردن لە نیوەکاتى دووەمدا بدات.
ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکردووە، بارودۆخى ئەلابا مەترسیدار نییە، بەڵام بەرەوپێشچوونى پێکانەکەى یاریکردنى لە یارى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا دیارى دەکات بە یاریکردن یان نەکرد.
پێکانى کاماڤینگا و ئەلابا لە کاتێکدایە، ریاڵ مەدرید شەممەى داهاتوو رووبەڕووى بەرشەلۆنە دەبێتەوە، لە یارى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیادا، کە کاتژمێر 11ى شەو بەڕێوەدەچێت.