31
زووم..
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی گەشتەکەی بۆ چین گوتی، بەوریایی بەرامبەر دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا گەشبینین.
عێراقچی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی دانشجو دەڵێت، ئەم وریاییەی ئەوان هۆکاری زۆر جدی هەیە، چونکە لە ئەمریکاوە پەیامی دژبەیەک و ناکۆک لە هەواڵ و میدیاکاندا وەردەگرن.
هەروەها باسی لە هەندێک پێشکەوتن کرد لە تێگەیشتنی هاوبەشی هەردوولا و گوتی، سەبارەت بە هەندێک بنەما و ئامانجی دانوستانەکان گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی باشتر لەچاو رابردوو، کە دەکرێت بەردەوامی هەبێت.
هەروەها سەبارەت بە داواکارییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر داواکاریی ئەمریکا تەنها ئەوە بێت کە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆم نەبێت، ئەمە خواستێکە دەکرێت بەدیبێت، بەڵام ئەگەر داواکاریی ناکردەیی بخرێنەڕوو، شتێکی سروشتییە کە دانوستانەکان رووبەڕووی کێشە ببنەوە.