45
زوومی کلتووری
یەکێک لە بەناوبانگترین رۆمانەکانی مێژووی ئەدەبیات، رۆمانی ‘ ANIMAL FARM’ واتە ‘مەزرای ئاژەڵانە’ کە لەلایەن نووسەری ناسراو جۆرج ئۆروێڵەوە نووسراوە.
ئەم رۆمانە کورتە بۆ یەکەمجار لە ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، لە بارەی کۆمەڵێک ئاژەڵەوەیە کە بە هیوای ئازادی و خۆشبەختی، دژ بە خاوەنەکەی خۆیان شۆڕش بەرپا دەکەن.
رۆمانەکە بۆ یەکەمجار لە١٩٥٤ـدا کرایە فیلمێکی سینەمایی و لە ١٩٩٩دا کرایە فیلمێکی تەلەفزێۆنی و لە ٢٠٠٥ـیشدا بە گوێرەی لیستی گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە کاریگەرترین ١٠٠ رۆمان لە مێژووی ئەدەبیاتدا هەڵبژێردرا.
لە ئێستادا ئەم رۆمانە کراوەتە فیلمی ئەنیمەیشنی، بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ئەنیمەیشنییەکە لە ٢٠١٨دا دەستی پێکردووە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ پیشاندان و بڕیارە لە ١١ـی تەمووزی ئەمساڵ لە سینەماکان پیشانبدرێت.