زوومی کلتووری
هەڕاجخانەی سۆثبیس، پەیکەرێکی ٧٠ ملیۆن دۆلاری لە مانگی داهاتوودا بۆ فرۆشتن دادەنێت.
پەیکەرەکە لە ١٩٥٥ لایەن هونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرسازی بەناوبانگی سویسرایی ‘ئەلبێرتۆ جیاکۆمێتی’ـیەوە درووستکراوە.
ئەم پەیکەرە ناوی grande tete mince واتە ‘سەر درێژی گەورە یا سەرگەورە دیەگۆ’ یە. کە هونەرمەندەکە رووخساری براکەی خۆی درووستکردووە و ئەمەش تا ئێستا گرانترین بەرهەمێکە لەم وەرزەی هەراجخانەکەدا بۆ فرۆشتن راگەیەندرابێت.
هەرچەندە لە ئێستادا و دوای ئەو شڵەقانە ئابوورییەی بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهانی گرتووەتەوە، دوای بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ و دابەزینی پشکی کۆمپانیاکان، بازاڕی هونەریش دووچاری هەمان تەنگەژە بووە و بەشێوەیەکی گشتیش لە دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام فرۆشی بەرهەمە هونەرییەکان رووی لە کەمی کردووە.
پەیکەرەکەی ‘ جیاکۆمێتی’ بە بەرزی نزیکەی ٦٣ سانتیم و نیوە و خاوەندارییەکەی بۆ دامەزراوەی ‘سۆلۆڤێیڤ’ دەگەڕێتەوە و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە بۆ فرۆشتن دانراوە.
ئەلبێرتۆ جیاکۆمێتی، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی شێوەکاری سەدەی بیستەم دادەنرێت و لە ١٩٠١ لە سویسرا لە دایک بووە و لە ١٩٦٦دا کۆچی دوایکردووە.