82
زووم..
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە نووسینگەکەی خۆی لە هەولێر پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی کرد و چەند بابەتێکی گرنگ تاووتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و شاندێکی یاوەری سەردانی هەولێریان کرد و لەلایەن عەلی باپیر و شاندێکی باڵاوە پێشوازییان لێکرا، بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم دۆخى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى عێراق و دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت تاوتوێ دەکەن.
زوومى هەولێر دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەڕێوەدەچێت و شاندێکى باڵاى هەردوولا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.