60
زووم..
ئەبگار داودا گوتەبێژی فەرمیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتووە، ئەو هەڵمەتە سەربازییەی لە کەمپی هۆل ئەنجامیانداوە دەستکەوتی گرنگی هەبووە، هێزەکانیان بەبێ زیانی گیانی پرۆسەکەیان تەواوکردووە.
پرۆسەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و چالاکیی و هەڕەشەکانی داعش بووە، کە لەم ماوەیەدا زۆر زیادیانکردوە.
لەهەڵمەتەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
گوتەبێژی فەرمیی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، داعش دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەدوای رووداوەکانی سوریا قۆستووەتەوە، لە کەمپی هۆل خۆیان رێکخستووەتەوە و چالاکییەکانیان فراوان کردووە، هەروەها هەماهەنگیان لەگەڵ دەرەوە کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەکانی رۆژاڤا و هاووڵاتیانی مەدەنی.