زووم..
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەر لە هەولێر لەگەڵ ژان نۆێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.
شەوی رابردوو، کۆبوونەوەکە دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پشتیوانی لە سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە و دانوستانی نێوان لایەنەکانی سوریا کردووەتەوە، هەروەها باسیان لە رۆڵی فەرەنسا کردووە لە پشتیوانییەکانی بۆ کێشەکان بە رێگەی سیاسی.
پێش کۆبوونەوەکەش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.