زووم..
نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانیی گاڤی بۆ دابینکردنی ڤاکسین هۆشداری دەدەن، توانای داراییان بەشێوەیەک لاوازبووە، ناتوانن دەرمان بکڕن و رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان بکەن.
تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیاندنێکی لەبارەی ئەم گرفتەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رێکخراوەکەیان لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا ژیانی150 ملیۆن کەسی لە مردن رزگارکردووە، بەڵام ئێستا ناتوانن رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی بکەن، وەکو نەخۆشییەکانی سورێژە، هەوکردنی پەردەی مێشک و زەردوویی، لە کاتێکدا چارەسەریان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی داراییەوە ناتوانن دابینی بکەن.
تیدرۆس دەڵێت گەڕانەوەی نەخۆشیی سورێژە مەترسیدارە، لە ساڵی 2021 بەدواوە جارێکی دیکە ئەم نەخۆشییە رووی لە بڵاوبوونەوە کردووە، لە ساڵی 2023ـدا 10 ملیۆن و سێسەد هەزار کەس گرفتاری ئەم نەخۆشییە بوون، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر بەرزە.