لە درێژەی یارییەکانی خولی پلە سaێی یانەکانی عێراق کۆمەڵەی باکوور، لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمدا یانەی سلێمانی میوانداری عومالی نەینەوای کرد.
تایمی یەکەم یاریزانانی سلێمانی باشتر بینران و بەهێرشکردن دەستیان بە یاریی کرد و بە دوو گۆڵی سەفین فایەق و عومەر محەمەد کۆتاییان بەو تایمە هێنا.
تایمی دووەم جیاواز بوو کاتێک یاریزانانی خاوەن یاریگا لە هێرشەکانی بەردەوام بوو جارێکیتر بە دوو گۆڵی دیکەی شوان کەمال و یەحیا جەبار کۆتاییان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی سلێمانی هێنا.
لە کۆتاییشدا یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی یانەی سلێمانی کۆتایی هات.
هەر لە یارییەکەدا ناوبژیوان دوو یاریزانی سلێمانی و یاریزانێکی تیپی میوانی بە کارتی سور کردە دەرەوەی یاریگا.
بەو بردنەوەیە یانەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە سەرو ریزبەندی کۆمەڵەی باکووردایە.