زوومی کلتووری
تێد ساراندۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێتفلیکس، لەکاردانەوەی لێدوانەکانی دەرهێنەری بەناوبانگ ‘جەیمز کامیرۆن’ کە گووتبووی دەبێت هۆڵیوود تێچووی بەرهەمهێنانی فیلم لەدوای ژیری دەستکرد، بۆ لە سەدا پەنجا دابەزێنێت، رایدەگەیەنێت، ژیری دەستکرد دەتوانێت بە رێژەی لە سەدا ١٠ فیلمەکان باشتر بکات.
ساراندۆس دەڵێت: لەبارەی ئەوەی ژیری دەستکرد تا چەند دەتوانێت ناوەرۆکی فیلمەکان باشتربکات باسێکی زۆری لەبارەوە کراوە، من گووتارەکەی جەیمزکامیرۆنم خوێندەوە، تەنانەت نەوەک لەسەدا ١٠ بەڵکو لەوەش زیاتر ئەگەری هەیە ژیری دەستکرد دۆخی فیلمەکان باشتربکات.
ساندرۆس دەشڵێت: پێشتر وەها باوبوو، بە تەنها فیلمە پڕ خەرجەکان دەیانتوانی سوود لە سپێشەڵ ئیفێکتە پێشکەوتووەکانی وەک کەمکردنەوەی تەمەن ببینن، بەڵام لە ئێستادا ژیری دەستکرد دەتوانێت ئەو دەرفەتە بۆ پڕۆژە بچووکەکانیش بڕەخسێنێت.
هەرەوەها ئەم بەڕێوەبەرە فیلمی ‘ئیرشمان’ـی سکۆرسیزی بەنمونە دێنێتەوە و دەڵێت، بەشێکی زۆر لە بوودجە٢٠٠ ملیۆن دۆلارییەکەی ئەو فیلمە بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی ئەکتەرەکان خەرجکرا و ئەمەش وایکرد نێتفلیکس بە جدی کار بۆ ئەوەبکات ژیری دەستکرد لەم بوارەدا بەرەوپێشەوە بچێت.