زووم، ئاژانسەکان:
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2022 “جۆ بایدن” سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “بریتنی گرینەر”ی کچە یاریزانی باسکەی ئەمریکی کە لەلایەن روسیاوە دەستگیرکرابوو، ئازادکراوە و سەلامەتە.
بریتنی گرینەر (تەمەن 32 ساڵ) لە مانگی شوباتی رابردوو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی “شێرمێتیڤۆ” لە نزیک مۆسکۆ دەستگیرکرا، دەسەڵاتدارانی روسیا رایانگەیاند، برێک زەیتی “حەشیش” مادەی هۆشبەرییان لە ناو جانتاکەیدا دۆزیوەتەوە.
دەسەڵاتدارانی روسیا “بریتی گرینەر” ئەستێرەی باسکەی ئەمریکیان ئازاد کرد
دەسەڵاتدارانی روسیا ئەمرۆ پێنجشەمە “بریتی گرینەر” ئەستێرەی باسکەی ئەمریکیان ئازاد کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکەوتنی ئاڵوگۆری زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا. بەڵآم ئازادکردنی کچە یاریزانەکە هەر وا ئاسان نەبووە بەڵکو ئەمریکا لەبەرامبەردا “ئەفسەرێکی پێشووی یەکێتی سوۆڤیەت”ی ئازاد کردووە کە بە ٢٥ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
سەرۆکی ئەمریکا: ئێمە دەمێکە چاوەرێی ئەو ڕۆژەین کچە یاریزانەکەمان ئازاد بکرێت
سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکیدا رووی کردە خەڵکی ئەمریکا و گووتی، کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ “بریتی گرینەر” قسەم کردووە ئەو سەلامەتەو لە ئێستادا بەرێوەیە بەرەو خاکی خۆی، ئێمە دەمێکە چاوەرێ ئەو رۆژەین کچە یاریزانەکەمان ئازاد بکرێت.
گرینەر، خاوەنى دوو مەدالیاى ئاڵتونى ئۆڵمپیادە
گرینەر، خاوەنى دوو مەدالیاى ئاڵتونى ئۆڵمپیادە، 17ى شوباتى 2022 بەتۆمەتى بەکارهێنانى جگەرەى ئەلیکترۆنى کە “زەیتی حەشیشی” تێدابووە دەستگیرکرا، کە لە روسیا بەکارهێنانى قەدەغەیە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتبووی: ئیدارەکەی بایدن لە هەوڵی بەردەوامدایە تاکوو کچە یاریزانەکە ئازاد بکرێت و بەزووترین کات بگەڕێتەوە ئەمریکا.
“بریتی گرینەر” دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی فرۆکەخانەوە دەستگیرکرا ،75 ڕۆژ دەستبەسەر کراو دواتر دادگایکرا و بە 9 ساڵ زیندانی کردن سزادرا. ئەو کات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کچە یاریزانەکە بە هەڵە دەستگیرکراوە و ئەوان بەزووترین کات هەوڵدەدەن ئازادی بکەن.
ئەمریکا لەبەرامبەردا، “فيكتور بوت”روسی ئازاد کردووە کە ماوەی 12 ساڵە بەچەندین تۆمەت دەستگیر کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەمرۆ لە گوتارەکەیدا گوتی : ئازادبوونى ئەو کچە یاریزانە لە چوارچێوەى رێککەوتنى ئاڵوگۆرى زیندانییەکان بووە لە نێوان ئەمریکا و روسیادا. بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەنەکرد ئەمریکا لەبەرامبەردا کام زیندانیکراوی رووسیای ئازادکردووە. بەڵام بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەمریکا: ئەمریکا لەبەرامبەر ئازاد بوونی کچە یاریزانەکە، “فيكتور بوت”روسی ئازاد کردووە کە ماوەی 12 ساڵە بەچەندین تۆمەت دەستگیر کراوە.
“فيكتور بوت”روسی نازناوی “بازرگانی مەرگ”ی لێنراوە
“فيكتور بوت”روسی نازناوی “بازرگانی مەرگ”ی لێنراوە، ئەفسەرێکی سەربازیی پێشووی سۆڤیەتییە و لە ئەمریکا سزای ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بەهۆی پیلانگێری بۆ کوشتنی ئەمریکییەکان و بەدەستهێنان و هەناردەکردنی مووشەکی دژە فڕۆکە و پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی بۆ رێکخراوێکی “تیرۆریستی”. بە گوتەی ئاژانسەکان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ رۆژنامەی “نیویۆرک دەیلی نیوز” پشتراست کردەوە: نووسینگەی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان سەرکردایەتی پرۆسەکەی کردووە.
رێکەوتنی ئاڵوگۆری زیندانییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا بە نێوەندگیری ئیمارات بوو
رێکەوتنی ئاڵوگۆری زیندانییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا بە نێوەندگیری ئیمارات بوو هەردوو وەڵات زیاندانیکراوەکانیان هێناوەتە خاکی ئیمارات “فرۆکەخانەی ئەبوزەبی” و لەوێوە بەرەو خاکی خۆیان گواستراونەتەوە.