45
زووم..
وەزیری ژێرخان و گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند: وڵاتەکەی لە ئامادەکاریدایە بۆ کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى نوێی سوریا بەتایبەت لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندندا.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو گوتیشی، وەک هەنگاوی یەکەم تورکیا لە بواری گواستنەوەی گشتیی و بازرگانییەکان وەک هێڵی ئاسمانیی، هێڵی وشکانی بەندەرەکان، هێڵی ئاسنین هاوکاری سوریا دەکات. گوتیشی، ماوەى دوو رۆژ کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوتا سیاسییەکەى سوریا هەبووە بۆئەوەى پەیوەندی هەردوو وڵات بەرەوپێشببەن. راشیگەیاند، ئەم پەیوەندییە کاریگەریی لەسەر ئاشتەوایی ناوچەکە دەبێت.