35
زووم..
بارەگاى بارزانى رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى پێشووى عێراق کۆبووەوە.
بارەگاکە لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە پیرمام بەڕێوەچووە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانی دەڵێت، هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە.