65
زووم..
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی نەخوێندەواریی بۆ لە 15% دابەزیوە و رێژەی نەخوێندەواری لەنێو ژناندا زیاترە.
عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی نەخوێندەواری 5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 15%.
عەبدولزەهرە هینداوی دەشڵێت، رێژەی نەخوێندەواری لە نێو ژناندا زیاترە، بۆیە کار دەکەن لە رێگەی ستراتیژێکەوە هەلی زیاتر بۆ درێژەدان بە خوێندن لەنێو توێژی ژناندا زیاتر بکرێت، بۆ ئەوەی رێژەکە زیاتر دابەزێت.