زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا، دەشڵێت، زیاتر لە 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
وەزارەتی دارایی هەرێی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەیان لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
هاوکات لە راگەیاندراوێکی دیکەدا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 48 ملیار و 205 ملیۆن دیناریان خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لەبارەی ئەوەی وردبینیکردن لە لیستی مووچە چەندی پێدەچێت، ئاکام فەهمی زوومی بەغداد لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە هەواڵنامەی کاتژمێر 11:00ـی زووم گوتی، وردبینیکردن لە لیستەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت، گەیشتنی لیستەکەش بەدەستیان مانای ئەوە نییە زوو کاربکەن بۆ ناردنی مووچە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق خۆی سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقە.