زووم..
بڕیارەى ئەمڕۆ شاندى تەکنیکى وەزارەتى دارایى هەرێمى هەرێمى کوردستان، لیستى مووچەى مانگى چوار رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق بکات.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زوومى بەغداد، لەگەڵ رادەستکردنى لیستى مووچە، بۆ یەکەمجار شاندى تەکنیکى راپۆرتى تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى سێ رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق دەکات، کە پێشتر یەکێکبوو لە کێشە داراییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد.
هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زوومى بەغدادى گوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ بەگوێرەى رێککەوتنى نێوان حکومەتی هەرێمى کوردستان و عێراق، نیوەى داهاتى نانەوتى هەرێم بۆ مانگی سێ بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
هاوکات، زووم زانیوویەتی، لیستەکە دەستکارییەکی زۆر نەکراوە و چاوەڕواندەکرێت، وەکو دوو مانگى رابردوو، بەبێ کێشە پارە لە بەغدادەوە بێت.