زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و میلانیای هاوسەری ئامادەی رێوڕەسمی ماتەمینیی پاپا فرانسیس دەبن، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی ترەمپ بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
دوێنێ پاپا فرانسیس دوای 12 ساڵ سەرکردایەتیی کڵێسای کاسۆلیکی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، پاپا وەسێتی ئەوەی کردبوو لە دەرەوەی دیوارەکانی ڤاتیکان لە کڵێسای مریەمی پیرۆز لە رۆما بەخاکبسپێردرێت.
رێوڕەسمی ماتەمینی و پرسەی پاپا رووداوێکی جیهانییە، چاوەڕێدەکرێت زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان ئامادەی ببن، هاوکات بڕیارە سبەینێ کاردیناڵەکانی ڤاتیکان کۆببنەوە و بریار لەسەر ئامادەکارییەکانی رێوڕەسمەکە بدەن، بەگشتیی لەماوەی چوار بۆ شەش رۆژ دوای کۆچی دوایی پاپا، تەرمەکەی بەخاکدەسپێردرێت.
لەدوای نۆ رۆژ ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، دەست بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پاپای نوێ دەکرێت کە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و چەند مەرجێکی پێویستە.