57
زووم..
ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتیی کە ئێستا لە زیندانە، لە گوتارێکیدا باس لە نادادپەروەری لە تورکیا و بەکارهێنانی سیاسیانەی یاساکان دەکات.
ئوزداغ دەڵێت، ئەو رەوشەی ئێستا لە ئارادایە، نەک تەنها بۆ ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو زیان بە دەسەڵاتیش دەگەیەنێت، بۆیە لەبەرامبەر ئەوانە بێدەنگ نابن نادادپەروەرانە و دوژمنکارانە یاساکان بەکاردەهێنن.
ئۆزداغ لەو گوتارەیدا کە رۆژنامەى سۆزجو بڵاویکردووەتەوە، دەربارەی پڕۆسەی چارەسەریی نوسیوێتی، ئەو تابلۆیەی ئێستا من دەیبینم، تورکیا بەرەو کارەسات دەبات، نەک ئاشتەوایی.
ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتیی لە 21ـی کانونی دووەمی ئەمساڵ، بە تۆمەتی سوکایەتی بە سەرۆککۆماری تورکیا دەستگیرکرا.