46
زووم..
چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکان جەختدەکاتەوە لەوەی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت کە کۆمسیۆن دیاریکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری، ئەمینداری گشتى رێکخراوى بەدر کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، چوارچێوە جەختدەکاتەوە لەوەی هەڵبژاردن لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، کە کۆمسیۆن دیاریکردووە.
بڕیاریشیان داوە بە چەند لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکەن و دواتر بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانیی پەرلەمانی، هەر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت.