28
زووم..
وەک دەزانن بەیانی ئەمڕۆ چوینە دورگەى ئیمراڵی بۆ دیداری بەڕێز ئۆجالان، لەگەڵ بەڕێز ئۆزگور ئێرۆڵ پارێزەرى بەڕێز ئۆجالان، بۆ ماوەى دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆبوینەوە.
دەمەوێت ئەوە بڵێم دیدارەکە بەشێوەیەکی ئیجابی بەڕێوەچوو.
بێگومان یەکەم باسمان دەربارەی تەندروستی سری سورەیای ئازیز بوو. بەڕێزیان پێیڕاگەیاندین کە لە رێگەى میدیاکانەوە لەنزیکەوە چاودێری رەوشی ئۆندەر دەکات.
بینەرى تەواوی هەواڵەکانە دەربارەى تەندروستی ئۆندەر و لەناخەوە نیگەرانە، ئۆجالان هیواشی خواست بەزوترین کات تەندروستی ئۆندەر باش بێت.
دەربارەى پڕۆسەکە، ئۆجالان پێیڕاگەیاندین کە ئومێدی بە پرۆسەکە ماوە و لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە بەردەواممە.