زووم..
سبەینێ 163ـهەمین کۆبوونەوەی کۆمکاریی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەری وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد تاوتوێ دەکرێت.
قەحتان جەنابی، نوێنەری عێراق لە کۆمکاریی عەرەبی و باڵیۆزی عێراق لە میسر بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات، کۆبوونەوەکەش لە ئوردن بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت چەند بابەتێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی نوێنەری وڵاتانی کۆمکاریی عەرەبیدا باس بکرێت، لەوانەش، ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆماکاریی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد، دۆزی فەڵەستین، گرژییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، پەرەسەندنە سیاسییەکانی دۆزی فەڵەستین و پێشێلکارییکەنی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە.
هەروەها، هەماهەنگی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئاسایشی نیشتیمانی، دۆخی لوبنان و یەمەن و لیبیا و سوریا و سۆماڵ، لە کۆمکاریی عەرەبیدا تاوتوێ دەکرێت.