زووم..
بەهۆی ناجێگریی باری تەندروستییەوە، ئەحمەد تورک سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین رەوانەى نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کرا.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئامیدا خەبەر، ماوەیەکی زۆرە ئەحمەد تورک نەخۆشیی دڵی لەگەڵدایە، نەخۆشکەوتنەکەی ئەمجارەشی پەیوەندیی بەوەوە هەیە.
ئەحمەد تورک سیاسەتکارێکی ناوداری باکووری کوردستانە، تەمەنی هەشتاو دوو ساڵە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024 وەک سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین هەڵبژێردرا، لە پایزی ساڵی رابردوو حکومەتى تورکیا قەیومی لەشوێنی ئەحمەد تورک دانا.
لە راگەیەنراوێکی دەم پارتیدا ئاماژە بەوەکراوە ئەحمەد تورک بەشێوەیەکی بەردەوام لە نەخۆشخانە پشکنینی رۆتینی بۆ دەکرێت و هیچ مەترسییەکی جدیی لەسەر تەندروستی نییە.
لەماوەى رابردووشدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، لە چوارچێوەى دیدارەکانی چارەسەریی، سەردانی پارتە سیاسییەکانی تورکیای کرد.