52
زووم…
راکان جبوری پارێزگاری پێشووی بەوەکالەتی کەرکوک بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە شاری بەغداد دەستبەسەرکرا.
زوومى کەرکوک گواستییەوە، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگای رەسافە لە بەغداد راکان جبوری پارێزگاری پێشووی بەوەکالەتی کەرکوک لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی لەوکاتەی کە پارێزگاربووە بەوەکالەت دەستبەسەرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر راکان جبوری ژمارەیەک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی کەسی و ئەنجامدانی چەندین گەندەڵی.
هەروەها زوومى کەرکوک دەشڵێ، دەستبەسەرکردنەکەی راکان جبوری، بەگوێرەی مادەى 340ـى یاسای سزادانى عێراقییە کە تایبەتە بە گەندەڵی و زیانگەیاندن بە موڵک و سامانى گشتى.