38
زووم..
لە هەولێر گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی ئەحمەد سابر، کە پیشەی پاسەوانی سنوور بووە، بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە 29ـی مانگی رابردوو سەگ پەلاماری داوە و سێ جاریش دوای رووداوەکە ڤاکسینی وەرگرتووە، بەڵام دوێنی ئێوارە بارودۆخی تێکچووە و گیانی لەدەستدا.
مامی گەنجەکە لە لیدوانێکدا بە زوومی گوت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە پشکنینی بۆ کرا بەهۆش خۆی هاتەوە و دەیگوت “چاوم ئازاری هەیە” و دوای ماوەیەک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی هەولێر لە کۆتایی ساڵی 2023ـەوە تا ئێستا 15 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆکراونەتەوە کە 13 هەزاریان لە سەنتەری شاردا بوون.