115
زووم…
تەندروستیی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا چاکبوونەوەی دوو تووشبووی تای خوێنبەربوونی راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوو تووشبووەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر و تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە، ئەمڕۆ نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چوونەتەوە ماڵەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کەرکوک هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون بەڕێوەدەچێت، لیژنەکانی قایمقامییەتی شارەکە سەردانی گۆشتفرۆشەکان دەکەن تاوەکو رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان بکرێت.
فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکوک لەو بارەیەوە بە زوومی گوت، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە، هەڵمەتەکە بەردەوامە.
هاووڵاتیانی کەرکوکیشی دڵنیا کردەوە، هیچ حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە و نەخۆشییەکە کۆنترۆڵکراوە.