زووم…
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە رۆژی 17ـی 12ـی 1936 لە بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرجەنتین لە بنەماڵەیەکی کۆچبەری ئیتاڵی لە دایکبووە.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی جۆرج ماریۆ بۆگولیۆیە، لە ساڵی 1998 وەک سەرۆکی ئۆسقوفی بۆینس ئایرس دەستی بەکار کردووە و لە ساڵی 2001وە پلەی کاردیناڵیی لە “پاپ جان پۆلی دووەم” وەرگرتووە.
لە ساڵی 2013 لە جێگەی پاپا بندیکی شازدەیەم وەک پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا و نازناوی “فرانسیس”ی وەرگرتووە.
پاپا فرانسیس لە ساڵی 2001وە تا 2013 سەرۆکی کۆنفرانسی “بیشاب”ی ئەرجەنتین بووە و ساڵی 2013 لەلایەن گۆڤاری “تایم”وە وەک کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 1956 تاوەکو 1965 وانەی ئەدەب و دەروونزانیی گوتووەتەوە. دواتر دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووە لە زانکۆی “کۆجلیۆ”ی سان خۆزێ.
ساڵی 1986 بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پرسە ئایینییەکان لە زانکۆی “فرایبورگ”ی ئەڵمانیا وەرگرتووە.
پاپا فرانسیس یەکەم پاپا بووە لە دەرەوەی ئەوروپا بووە لە دوای سەردەمی گریگۆریی سێیەمەوە لە ساڵی 731 زایین کە وەک پاپا هەڵبژێردراوە.