زووم..
شاندی ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە چوونەتە دوورگەی ئیمراڵی و لەگەڵیدا تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی دەکەن.
هەریەک لە پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی و فایق ئۆزگور ئەرۆل پارێزەرەی ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵین بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی.
شاندەکەی ئیمراڵی، جگە لە ئۆجالان چاویان بە سێ زیندانی دیکەی پەکەکە دەکەوێت بە ناوەکانی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدریم و ڤەیسی ئاکتاش کە ماوەیەکی زۆرە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیر کراون.
سەردانی شاندەکەی ئیمراڵی لەکاتێکدایە کە پێشتر سێجار سەردانی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ ئۆجالان کۆبوونەوە و دواتر شاندەکە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە کە تیایدا داوای چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی کرد.
بڕیاربوو لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا، سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکەوە سەردانەکە ئەنجامبدەن دوای دیداریان لەگەڵ ئەردۆغان، بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵی ئۆندەرەوە، فایق ئۆزگور ئەرۆل جێگەی گرتووەتەوە.