38
زووم…
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هیوا دەخوازێت ئەم هەفتەیە روسیا و ئۆکراین لەبارەی ئاگربەست بگەنە رێککەوتن.
ترەمپ لە تۆڕی تروس سۆشیاڵەوە رایگەیاند، دوای رێککەوتن، روسیا و ئۆکراین دەست بە پەیوەندی بازرگانی فراوان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن و سامانێکی زۆر بەدەستدەهێنن.
ترەمپ دەڵێت، ئەگەر هەرکامیان ئاستەنگ لەبەردەم رێککەوتنەکە دروستبکەن بە هەر هۆکارێک بێت، پێیان دەڵێین ئێوە گەمژەن و بە سادەیی بابەتەکە پشتگوێ دەخەن، بەڵام بەهیوان ناچار نەبن ئەو کارە بکەن.
پێشتر ترەمپ دڵنیاییدا، هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بۆیە ئەگەر روسیا و ئۆکراین ئامادەییان نەبێت بگەنە چارەسەر.