39
زووم…
دواى چوار ساڵ لە دابەزینى بەردەوام، ئەمڕۆ بەهاى یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە، 100 یۆرۆ بە زیاتر لە 115 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
لە سەردەمى ئیدارەى جۆ بایدن سەرۆکى پێشووى ئەمریکا، بەهۆى جەنگى نێوان روسیا و ئۆکراین، ئەوروپا کەوتە قەیرانێکى داراییەوە، بەو هۆیەوە بەهاى یۆریۆ بەرامبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاستى دابەزى، 100 دۆلار بە 95 یۆرۆ مامەڵەى پێوەدەکرا، بەڵام لەدواى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپەوە، لە سێ مانگى رابردوودا بەهاى یۆرۆ بەرامبەر دۆلار لە سەدا 15 بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى ماڵپەرى فۆڕێکس ستریت، یۆرۆ سوودى لە جەنگى ئابوورى نێوان ئەمریکا و چین بینیوە، بەهۆى ئەو جەنگەوە، ئیندێکسى دۆلار دابەزیوە لە بەرامبەردا یۆرۆ و دراوەکانى دیکەى وڵاتانى جیهان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەتەوە.