زووم…
نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا، لەگەڵ کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا و لە یەکەم رۆژى کردنەوەى بازاڕ، نرخى یەک ئۆنس زێڕ تا سێ هەزار و 387 دۆلار بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ماڵپەڕى فۆڕێکس ستریت، چین هۆشداریى داوەتە ئەو وڵاتانەى دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتنى بازرگانیى بکەن و لەدژى بووەستنەوە، دەڵێت، ئاگادارى ناوەڕۆکى ئەو گرێبەستانەن کە ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتان ئامادەىکردووە، دژایەتى چین خاڵى سەرەکى رێککەوتنەکان دەبێت بۆ ئەوەى ترەمپ باجى گومرگییان لەسەر هەڵگرێت، ئەمە جەنگى ئابورى نێوان ترەمپ و چینى توندکردووەتەوە و بەهۆیەوە نرخى زێڕ بەرزبووەتەوە.
هەروەها، هەوڵى لابردنى جیرۆم پاوڵ سەرۆکى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەکەى، پێش کۆتاییهاتنى وادەکەى، ئیندێکسى دۆلارى دابەزاندووە، زێڕ سوودى لەو دابەزینەش بینیووە و نرخەکەى بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.